ئێکاونتی ڕێبەری شەهیدی ئێران کە لە لایەن نووسینگەی ئایەتوڵا خامنەییەۆە بەڕێوەدەچێت نووسی: “ئەوانەی کە خۆیان شەهوەتباز و شەڕخواز بوون، تەحەمولی دین و پێغەمبەر و پەیڕەوانی ڕێبازی خودایان نەدەکرد.
ئەم پۆسته بە زمانی ئیتالی و زمانەکانی دیکەی ئەورووپایی لە وەڵامی سووکایەتیی ترامپ بە پێغەمبەر عیسا (د.خ) نووسرا.
تێیدا هاتووە پێغەمبەر عیسا (د.خ) خەڵکی بانگ کرد بۆ ڕێگای خودا و هۆشداری پێدان لە خراپی و چەوساندنەوە. دەسەڵاتە گەندەڵ و ستەمکارەکان بە دوای کوشتنی ئەو نێردراوە ئیلاهیەدا دەگەڕان. ئەوانەی خۆیان شەهوەتباز و شەڕخواز بوون، تەحەمولی دین و پێغەمبەر و شوێنکەوتوانی ڕێبازی خودایان نەدەکرد.”
Your Comment